ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن کەمدەکرێتەوە

وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێمیش ڕایگەیاند، لەبەر بێزارنەکردنی هاوڵاتیان ماوەی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن کەمدەکرێتەوە.


شیروان زرار وتەبێژی کۆمسیۆن ڕایگەیاند، دوو بۆچوون هەیە لە نێو کۆمسیۆندا بۆچوونی یەکەم پێیان باشە ماوەی بانگەشەکردن دە ڕۆژبێت و بۆچوونی دووەم پێیان باشە 14 ڕۆژ بۆ هەڵمەتی بانگەشەکردن دیاریبکرێت.

ناوبراو بە ئێن ئاڕ تی وت، بۆچوونی زۆرینە لەگەڵ ئەوەدایە ماوەی 10 ڕۆژ بخایەنێت و لە داهاتوویەکی نزیکدا کۆمسیۆن کاتی دەستپێکردنی هەڵمەتی بانگەشەکردن ڕادەگەیەنن.

بڕیارە لە ٣٠ی ئەیلولی ئەمساڵدا پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم بەڕێوبچێت و لە ئێستاشدا کۆمسیۆن ژمارەی لیستی ئەو قەوارە سیاسییانەی دیاریکردووە کە بەشداری لە پرۆسەکەدا دەکەن.



PM:04:18:21/07/2018