عەبادی تانە لە بڕیارێکی دادگای فیدڕاڵی عێراق دەدات

سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق داوای‌ له‌ دادگای‌ فیدڕاڵی‌ كردوە، کە كاركردن به‌ یاسای‌ ئیمتیازاتی‌ په‌رله‌مان رابگرێت.

نووسینگه‌ی‌ رۆژنامه‌وانی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ لە راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ له‌ دادگای‌ فیدڕاڵی‌ تانه‌ی‌ له‌ یاسای‌ ئیمتیازاتی‌ په‌رله‌مان داوە، كه‌ پێشتر و بەر لەوادەی خۆی په‌سه‌ندی‌ كردووه‌.

نوسینگەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرۆکوەزیران داواشیكردوە، کە دادگاكه‌ كاركردن به‌ یاساكه‌ رابگرێت.

پێشتر حه‌یده‌ر سۆفی‌ پسپۆڕی‌ یاسایی رایگەیاند، به‌پێی‌ یاساكه‌ په‌رله‌مانتار ئه‌گه‌ر ته‌نها یه‌ك رۆژیش خزمه‌تیی‌ هه‌بێت، ئەوا مووچه‌ی‌ خانه‌نشینی‌ پێده‌درێت.







PM:03:30:22/07/2018