میدیای یەکێتی چەند وێنەیەکی نوێی هێرۆ ئیبراهیم بلآودەکاتەوە

ئەمڕۆ چەند پەیجێکی سۆشیال میدیاو ماڵپەڕی نزیک یەکێتی چەند وێنەیەکی هێڕۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بلآوکردەوە وەک وەلآمێک بۆ ئەو هەواڵەی کە باسی لەکۆچی دوای ناوبراو دەکرد.

ئەمڕۆ ٢٢ ی تەموز ماڵپەڕەکانی نزیک یەکێتی و هەندێک پەیج چەند وێنەیەکی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بلآوکرۆتەوە وەک وەلآمێک بۆ ئەو هەواڵانی چەند ماڵپەڕێک لەسەر باری تەندروستی هێڕۆ ئیبراهیم بلآویان کردبوەوە، لەو وێنانەدا هێڕۆ ئەبراهیم لە یەکێکیاندا بەتەنهایە، لە وێنەی دووەم لەگەڵ کوڕە بچووکەکەی قوباد کە جێگری سەرۆکی حکومەتە بلآوکردۆتەوە.

لەو وێندانە هێرۆ ئیبراهیم بە تەندروستیەکی باشەوە دەردەکەوێت.

هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ساڵی 1948 له‌دایكبووه‌و كچی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د یه‌كێك له‌سیاسه‌تمه‌دار‌و ڕوناكبیره‌ دیاره‌كانی كوردبووه‌، هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ساڵی 1970 هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری كۆچكردووی یه‌كێتی كردووە دوو کوڕی هەیە، بافڵ و قوباد.

هێرۆ ئیبراهیم بەهۆی جگەرە کێشانەوە دەنگۆی ئەوە هەیە کە کێشەی تەنگەنەفەسی و نەخۆشی سیەکانی هەبێت، بەلآم تا ئێستا هیچ لایەنێک پشتڕاستی نەکردۆتەوەو ئەمڕۆش بە تەندروستییەکی باشەوە دەرکەوتووە.

چەند رۆژی رابردوو خەندان ماڵپەڕی نزیک هاوپەیمانی بۆ دیمکراسی و دادوەری هەوڵێکی لەسەر تەندروستی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدەوە بلآوکردەوە، ئەمڕۆش میدیاکانی یەکێتی بە ناڕاستەوخۆ وەلآمی ئەو هەواڵەیان بە بلآوکردنەوەی وێنەکانی ناوبراو دایەوە.  






PM:10:13:22/07/2018