سپی ناوی سێ کاندیدی ئافرەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئاشکرا دەکات

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە یەکێتی نیشتمانی کوردستان سێ پەرلەمانتاری ژنی ئەم خوولەی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتوو کاندید دەکاتەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە، یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەریەک لە بێگەر تاڵەبانی سکرتێری پەرلەمان و رێواز فایەق و تەلار لەتیف کاندید دەکاتەوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

سپی زانیوویەتی کاندیدی بەهێز بۆ سەرۆکی لیست، قوباد تاڵەبانی جێگری ئێستای سەرۆکی حکومەتی هەرێمە.

تا ئێستا هیچ لایەنێکی سەرەکی ناوی کاندیدەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رادەستی کۆمسیۆن نەکردووەو کە وادەکەی ٢٥ ی تەموزەو هەڵبژاردنەکەش ٣٠ ی ئەیلولی ئەمساڵ ئەنجام دەدرێت.



AM:11:30:23/07/2018