پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، لە ماوەی رابردوودا چه‌ندین حاڵه‌ت و هه‌وڵی هاوشێوەی روداوی هەڵکوتانەسەر پارێزگای هەولێر لە سلێمانی هه‌بووه، به‌ڵام ڕێگری لێكراوه و نه‌یانهێشتووه بچێته ناو میدیاكان.
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، "ئێمه نه‌ك هه‌ر له‌گه‌ڵ ڕوودانی ڕوداوێكی تیرۆریستی وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ولێر، ئێمه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ زانیارییه‌كان ده‌كه‌ین ئه‌گه‌رچی ئه‌و زانیاریانه دروست بن یاخود نادروست، به‌ڵكو وامان كردووه هه‌موو شتێك به‌جدی وه‌رده‌گرین".
هەروەها وتی، " ئێمه له‌ناوچه‌یه‌كی هه‌ستیارداین له‌خانه‌قینه‌وه تا كه‌ركوك داعش هه‌یه هێزی ده‌ره‌كی زۆر له‌سه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌مان هه‌یه، بارودۆخی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقیش دیاره، بۆیه به‌سوپاسه‌وه هێزه‌كانی ئاسایش و ناوخۆ و پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی دیكه له‌ژێر ڕكێفی ئه‌و ڕێنماییانه‌ی ئێمه و وه‌زاره‌تی ناوخۆ كاره‌كان جێ به‌جێ ده‌كه‌ن و مامه‌ڵه‌ی واقیعی له‌گه‌ڵ زانیاریه‌كاندا ده‌كه‌ن."
وتیشی،" له‌ماوه‌ی ڕابردوودا حاڵه‌تی وەک روداوەکەی هەولێر زۆربووه، به‌ڵام ئێمه نه‌مانهێشتووه بچێته ناو میدیاوه و هێزه‌كانی ئاسایش مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كردووه چه‌ندین باند، چه‌ندین گروپی نوستوو، چه‌ندین كه‌سی ڕێكخراو و ناڕێكخراو ده‌ستگیركراون ڕوبه‌ڕووی لایه‌نی یاسایی و دادوه‌ری كراونه‌ته‌وه."
هه‌ڤاڵ ئەبوبەکر ئاماژەی بەوەشکرد،" ئه‌وه‌ی ئێمه زانیومانه ئه‌مانه‌هه‌وڵی تیرۆریستین ئێستا داعشه لۆكاڵیه‌كان له‌عیرقدا ماونه‌ته‌وه ئه‌وانی تریان به‌شێكی زۆریان عیراقیان به‌جێ هێشتووه، ئه‌وه ناشاردرێته‌وه به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراقی به‌ئێمه‌یان داوه،خه‌ڵكی داعش بۆ زیاتر له‌سه‌د وڵاتی جیهانی ده‌گه‌ڕێته‌وه."
رۆژی دووشەممە ٢٣ی تەمووز، سێ چەکدار هێرشیان کردە سەر بینایی پارێزگای هەولێر و بۆ ماوەى چەند کاتژمێرێک کۆنترۆڵیان کرد و دواتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژران، لەو روداوەشدا کارمەندێکی بینای پارێزگاری هەولێر شەهید بوو پاسەوانێکیش بریندار کرا..