وەزارەتی ئەوقاف لەبارەی ڕۆژی یەکەمی جەژنی قوربانەوە هاتە دەنگ

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینیی هەرێم لەبارەی دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی قوربان روونكردنەوە دەدات.

نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی وتووە، لێدوانی سەرجەم ئەو مامۆستا ئاینیانەی هەرێمی كوردستان كە باس لە یەكەم رۆژی جەژنی قوربان دەكەن، بۆچوونی تایبەتی خۆیانەو تائێستا رۆژی عەرەفەو یەكەم رۆژی جەژنی قوربان دیارینەكراوە.

ڕاشیگەیاندووە"هیچ كەسێك ناتوانێت لەئێستاوە وادەی جەژنی قوریان دیاری بكات، تەنانەت عەرەبستانی سعودیش 10 رۆژ پێش جەژن رۆژەكە ئاشكرادەكات".

وتەبێژەکەی وەزارەتی ئەوقاف دەشڵێت: هیچ بڕیارێكیش بۆ وادەی جەژنی قوربان لەلایەن هەردوو وەزارەتی ئەوقافی هەرێم و بەغدا نییە، چاوەڕوانی دوا قسەی لایەنە پەیوەندیدارەكانی سعودیە دەكرێت.



PM:06:16:25/07/2018