سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان
ڕایگەیاند "سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو پاشه‌كه‌وتی موچه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌و
موچه‌ش ڕێكده‌خرێت".
د.عیزه‌ت سابیر سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان
به تۆری هەواڵی سلێمانی وتووەد، "ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عیراق به‌رده‌وامبێت له‌ناردنی
317 ملیار‌و 545 ملیۆن دیناره‌كه‌و حكومه‌تی هه‌رێمیش مانگانه به‌به‌های 600 ملیار
دینار نه‌وت بفرۆشێت، ئه‌وه داهاتی حكومه‌تی هه‌رێم نزیكده‌بێته‌وه له‌تریلیۆنێك
دینار".
دەشڵێت :"وایده‌بینم كه له‌سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوه‌وه
(2019)، سیستمی پاشه‌كه‌وتی موچه له‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌ته‌واوه‌تی نه‌مێنێت
و هاوكات موچه‌ی موچه‌خۆرانیش ڕێكبخرێته‌وه".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی ڕاشیگەیاندووە"تاكۆتایی ئه‌مساڵ
(2018)، ناردنی پاره‌كه‌ی به‌غدا بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران (317 ملیار‌و 545 ملیۆن
دینار) به‌رده‌وامده‌بێت و گه‌شبینم به‌دۆخی دارایی هه‌رێمیش له‌سه‌ره‌تای ساڵی
داهاتودا".