وەزارەتی دارایی هەفتەی داهاتوو خشتەیەکی نوێ
بڵاودەکاتەوە و دەست بە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و پەروەردە دەکات.
بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دارایی بە سپی
ڕاگەیاند هەفتەی داهاتوو وەزارەتی دارایی خشتەی نوێی دابەشکردنی مووچە
بڵاودەکاتەوە.
وتیشی بە گوێرەی ئەو خشتەیەی کە بڵاوی
دەکەنەوە و ئەو سیستمە نوێیەی دایان ناوە ، لە هەفتەی داهاتوودا مووچەی وەزارەتی
پێشمەرگە و یەکەکانی حەفتا و هەشتا دابەش دەکەن.
هەروەها وتیشی مووچەی وەزارەتی پەروەردەش
دابەش دەکەن کە لە خشتەکەدا دووەم وەزارەت دەبێت کە مووچەیانن بەسەردا دابەش
بکرێت.