خانمە ئەکتەر و دەرهێنەرو شاعیر کاردینا سپی لە نوێترین دەرکەوتنیدا چەند وێنەیەکی بە بەرگێکی کوردییەوەو وەستانێکی کچانەوە بڵاو دەکاتەوە، بەڵام هەوادارانی بەر رەخنەی دەدەن، کاردیناش وەڵامیان دەداتەوە
کاردینا لە هەژماری تایبەتی خۆی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی خۆی بەبەرگی کوردییەوە بڵاوکردۆتەوە، کە لەسەر لا وەستاوە بەمەش سەرنجی هەوادارانی بەلای جەستەیدا راکێشاوەو چەندین رەخنەی لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان لێ گیراوە.
کاردینا لە وەلامێکدا و وەک کاردانەوەیەک بۆ ئەو رخنانە دەڵێت، "بە داخەوە ئێمە خاوەنی سادەترین ئازادی ومافەکانی خۆمان نین، ئەوەندەی سەیری هەڵەی ئەوانی کە دەکەین خۆمان لەبیر دەکەین".
ئەو هونەرمەندە روی دەمی دەکاتە ئەو کەسانەی کە رەخنەی لێ دەگرن و دەلێت،" تۆی مرۆڤ ئەگەر ئەوەی من دەیکەم تۆ بە گونجاو و شیاو و جوان و باشی نازانی مەیکە، شتەکە زۆر سادەیە بۆ کەسێ بیەوێ تێبگات".
پێشتر کاردینا سپی له‌سه‌ر ناوه‌که‌ی له کوێوه هاتووه، وتویەتی " كاردینا ناوی خۆمه، به‌ڵام دایكم نازناوی (سپی)ی بۆ هه‌ڵبژاردووم، له‌به‌رئه‌وه‌ی كاردینا ناوی گوڵێكی سپییه و زۆریش حه‌زم لێیه‌تی و یه‌كێكه له‌و گوڵانه‌ی كه له ماڵه‌وه‌م هه‌مه، دایكیشم بۆ خۆشه‌ویستی ئه‌و نازناوه‌ی بۆم هه‌ڵبژارد".
کاردیناسپی ساڵی 1991 له شاری سلێمانی له دایكبووه له باره‌ی ئه‌وه‌ی له ئێستادا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی سۆزداری هه‌یه، ناوبراو ده‌ڵێت: "نه‌خێر هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی سۆزداریم نییه، به‌ڵام هه‌میشه هیوای ئه‌وه‌م خواستووه منیش سوارچاكی خه‌ونه‌كانم بدۆزمه‌وه".
ئەو هونەرمەندە یەكەم كچی كوردە کە رسکی کرد‌و لەنواندندا ماچی کوڕێکی كرد.