کچێکی کورد چیرۆکی سێکسکردنی هاوڕێیەکی باوکی لەگەڵیدا دەگێڕێتەوە

کچێکی کورد لە هاوڕێیەکی باوکی دووگیان دەبێت پاش ئەوەی ئەوەی دەستدرێژی سێکسی دەکاتە سەر.

ڕۆژنامەی ڕووداو لە ڕاپۆرتێکیدا چیرۆکی ئەو کچە دەگێڕطەوە و لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە "جوان قوتابی پۆلی دەی ئامادەیی بوو، خەونی بەوەوە دەبینی بچێتە زانكۆ و ببێ‌ بە پارێزەر، بەڵام رووداوێكی هاتوچۆ خەونەكەی لە گۆڕ نا، لە رووداوەكەدا باوكی جوان كەوتە سەر كورسیی كەمئەندامی و دایكیشی بینایی لەدەست دا، بۆیە جوان ناچار بوو واز لە خوێندنەكەی بهێنێ‌ و خزمەتی دایك و باوكی بكات."

باوكی جوان كە تەمەنی 43 ساڵە، پێش ئەوەی تووشی رووداوی هاتوچۆ ببێ‌، دوای ئەوەی باوك و دایكی بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە كەمئەندام دەبن، ئیدی جوان ناچار دەبێ‌ خێزانەكەیان بژیێنێ‌، بۆیە لە كارگەیەكی دروستكردنی نانی تیری دەست دەكات بە كار. جوان دەڵێت "رۆژانە بەبێ وەستان چوار سەعات نانمان دەكرد، مانگانە بە 300 هەزار دینار، كرێی هاتوچۆش لەسەر خۆم بوو، رازی بووم چونكە كەس نەبوو هاوكاریمان بكات".

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکەی ڕوودا
(ع.م)، تەمەن 45 ساڵ، كە سەوزەفرۆشە، هاوڕێی باوكی جوانە. رۆژێك بە كۆمەڵێك كەلوپەل و پێداویستییەوە سەردانی ماڵی باوكی جوان دەكات. جوان دەڵێت: "یەكەمجار بوو لە ژیانمدا هاوڕێیەكی باوكم بێت بۆ ماڵمان، بەڵام ئەم پیاوە زۆر بەڕێز دیار بوو. پێش ئەوەی بڕوات 90 هەزار دیناری دامێ‌ و گوتی بۆخۆتان خەرجی بكەن، منیش وەرمنەگرت، بەڵام دایكم دەنگی هەڵبڕی و دوعای خێری بۆ كرد، تێگەیشتم كە دەڵێت وەریگرە. هەفتانە دەهات سەوزە و میوەی بۆ دەهێناین".

. جوان دەڵێت: "مانگی دووی ئەمساڵ پیاوەكە پێیگوتم وەرە دەتبەم بۆ ماڵی خۆمان لەوێ لەگەڵ خێزانم بڕۆن بۆ بازاڕ كەلوپەل بۆ باوك و دایكت بكڕە، منیش بەشەرمێكەوە داواكەم قبوڵ كرد و لەگەڵی رۆیشتم. نەمزانی بۆ كوێم دەبات، لە دەرەوەی شاری هەولێر لە باخێك دایبەزاندم و پێیگوتم لێرە دەژین، كاتێك چووینە ژوورەوە دەرگای كلیل دا و پێیگوتم من عاشقی تۆ بووم".

لەوێ‌ هەڕەشەی لێدەكات یان دەبێ‌ سێكسی لەگەڵ بكات، یان 90 هەزار دینارەكەی بداتەوە. ئیدی جوان تەسلیم دەبێ‌. دواتر ئەمە دەبێتە پیشەی بەردەوامی جوان و لە بەرامبەر چەند هەزار دینارێك لەگەڵ ئەو پیاوە سێكس دەكات.

جوان لەو پیاوە دووگیان دەبێ‌، بەرەبەرە سكی بەرز دەبێتەوە، لە ترسی ئاشكرابوونیان لەگەڵ (ع) بڕیار دەدەن لەلای مامانێك سكەكە لەبار ببەن، بەڵام 10 رۆژ دوای لەباربردنی منداڵەكە، جوان بەردەوام دەبورێتەوە و تووشی خوێنبەربوون دەبێت، بۆیە بە ناچار پەیوەندی بە خوشكە گەورەكەیەوە دەكات و تەواوی چیرۆكەكەی بۆ دەگێڕێتەوە، خوشكەكەشی بەسەرهاتەكە بۆ براكەی دەگێڕێتەوە. براكەشی داوا لە (ع) دەكات بۆ ئەوەی ئابڕووی خۆی و خوشكەكەی نەچێت، بەبێ‌ دەنگی جوان مارە بكات. ئێستا جوان بووەتە هاوژینی هاوڕێكەی باوكی، بەڵام دیار نییە ئەو هاوسەرگیرییە تا كوێ‌ دەڕوات.




PM:04:23:01/08/2018