هەردوو زاواکەی هێرۆ ئیبراهیم کێبەرکێیانە لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار
ئەجومەنی ناوەند پشتیگری محەمەد سابیر دەکات


هەردوو زاواکەی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، لەتیف رەشید و محەمەد سابیر کێبەرکێیانە لەسەر پۆستی سەرۆکی کۆماری عێراق، براکەی محەمەد سابیر، عێزت کە ئەندامی پەرلەمانی کوردستانە لەبری ئەنجومەنی ناوەند دەڵێت" ئەو دەزگایەی یەکێتی پشتگیری محەمەد سابیر دەکەن بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە".

ئەمڕۆ ٣ی ئەیلول  د. عیزه‌ت سابیر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ( برای محەمەد سابیر ) بەماڵپەڕی فەرمی یەکێتی راگەیانداووە " له‌ رۆژی 27-5-2018 ه‌وه‌، ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ ره‌سمی دكتۆر محه‌مه‌د سابیر كه‌ خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دكتۆرایه‌ له‌ فیزیای ئه‌تۆمی و چه‌ند ساڵێك باڵیۆزی عیراق بووه‌ له‌ وڵاتی چین له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، هه‌روه‌ها چه‌ندین ساڵ نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ له‌ وڵاتانی فه‌ره‌نساو ئه‌مریكا،  له‌ ئێستادا تاكه‌ به‌ربژێری ره‌سمی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌ بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و پۆسته‌ درا به‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان".

براکەی محەمەد سابیر، دەشڵیت "هیوادارین ئه‌گه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆمار درابه‌ یه‌كێتی، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشیتمانیی كوردستان، ناوبراو بكاته‌ به‌ربژێر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته‌ وه‌ربگرێت، كه‌ دوای 56 ساڵ خه‌باتی دیبلۆماسی و سیاسی له‌ پێناو كوردو كوردایه‌تی خاكی كوردستان به‌شایسته‌ی ده‌زانین كه‌ دكتۆر محه‌مه‌د سابیر ئه‌و پۆسته‌ وه‌ربگرێت".

ئەوە لە کاتێکدایە د، لەتیف رەشید وەزیری پێشووی سامانە ئەویەکانی عێراق و راوێژکاری ئێستای سەرۆکی عێراق و هاوسەری شاناز ئیبراهیم خۆی بە بەربژێری یەکێتی دەزانێت بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.

ئەو پۆستە کە دەبێت بەلایەنی کەمەوە رەزامەندی پارتیشی لەسەر بێت، پێناچێت لەبەر ئەو پەیوەندیە ناجۆرەکانی لەریف رەشید، پارتی پشتگیری لەتیف رەشید بکات.



PM:09:07:03/08/2018