ساز ئاسۆ لە ئەوروپا دەرکەوتەوە

خانمە پێشکەشکاری بەناوبانگی کورد چەند وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە کە لەیەکێک لە وڵاتانی ئەوروپا گرتوویەتی و عەزییەکی ڕەشی لەبەردایەو بووەتە جێگەی سەرسامی هەوادارانی.

لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، خانمە پێشکەشکاری دیاری کورد، ساز ئاسۆ چەند وێنەیەکی نوێی بڵاوکردووەتەوە کە بە عەزییەکی ڕەشەوە گرتوویەتی و زیاتر لە ١٦ هەزار کەس لایکیان کردووە.

ساز دەرچووی بەشی بزنسی زانكۆی ئەمریكییە لە شاری سلێمانی لە دایكبووی ساڵی 1993 و پێشتر وەك بێژەر لە كەناڵی ئێن ئاڕتی كاری دەكرد و لە چاوپێكەوتنێكیشدا دەڵێت كە ئەو خۆشەویستی نییە، بەڵام هیچ كەسێك نییە لە ژیانیدا یەكێكی خۆشنەویستبێت.



PM:02:29:04/08/2018