پۆلیسی گەرمیان : سێ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا

پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، سێ ئەندامی خێزانێکل ە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای دوزخورماتوو – کفری گیانیان لەدەستداوە.

لە ڕاگەیەندراوێکی پۆلیسی گەرمیاندا کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە، تیایدا ئاماژەی بەوە کراوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕووداوێکی پێکدادان لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و تاکسییەک لە جۆری بیکاشۆ لەسەر ڕێگای دووزخورماتوو - کفری ڕوویداوە.

 ئەوەشخراوەتەروو، لە ئەنجامی ئەو روداوەدا سێ ئەندامی خێزانێک کە پیکهاتبوون دوو ئافرەت و منداڵێک کە دانیشتوی کفرین بە ناوەکانی وەزیر ئەحمەد عەلی لەدایکبووی ١٩٦٣، نیگار قادر عەبدوڵا لەدایکبووی ١٩٨٥، بەڵێن وریا ساڵح تەمەن دوو ساڵ گیانیان لەدەستدا وهەروەها شۆفێری تاکیسییەکەش برینداربووە.

لە بەشیكی دیکەی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی گەرمیاندا هاتووە، "لە ئێستادا تەرمەکانیان بەمەبەستی پشکنین ڕەوانەی بەشی پزیشکی دادوەری کەلار کراوە و شۆفێری بارهەڵگرەکەش بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی ٢٤ی هاتووچۆ بەندکراوە.


PM:06:56:04/08/2018