کۆمسیۆن وادەی پیشکەشکردنی داواکاری بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست راگەیاند

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم لە رۆژی ٨ی یەم مانگەوە وادەی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست دەستپێدەکات.

بەپێی راگەیەندراوێکی کۆمسیۆن، کە وێنەیەکی بۆ "سپی" نێدراوە تیایدا ئاماژە بەوە کراوە، 
پێشکەشکردنی داواکاری لە کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ئاب دەستپێدەکات و پڕۆسەکەش تا ١٧ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

باسی لەوەشکردووە، کە پرۆسەکە لەڕێگەی لینکی تایبەتەوە دەبێت کە لە ماڵپەڕی کۆمسیۆن(www.khec.krd)دادەنرێت و هەر پارێزگایەکیش لینکی تایبەت بە خۆی دەبێت.

کۆمسیۆن ئەوەشی خستوەتەڕوو، دواتر ناوەکان بەشێوەی تیروپشکی ئەلیکترۆنی یەکلایی دەکرێنەوە.

هەروەها کۆمسیۆن داوا لەو کەسانە دەکات، کە بەنیازن داواکاری پێشکەش بکەن پێویستە (ژمارەی دەنگدەر، ژمارەی بنکەی دەنگدان، ناوی بنکەی دەنگدان)ی خۆیان بزانن، کە یەکێکە لە مەرجەکان بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی داواکارییەکە.





PM:04:27:05/08/2018