پارێزەرانی کوردستان دەتوانن لە عێراقیش کاری پارێزەرایەتی بکەن

ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى عێراق ڕایگەیاند بە پێناسى ئەندامبونیان لە سەندیکاى پارێزەراندا دەتوانن لە هەموو عێراقدا کارى پارێزەرایەتى بکەن.

لە نوسراوەکەی سەندیکاى پارێزەرانى عێراقدا هاتووە، "هەر پارێزەرێک ئەندام بێت لە سەندیکاى پارێزەرانى عێراق و کوردستان دەتوانێت تەنها بە هەڵگرتنى پێناسى سەندیکاى پارێزەرانى عێراق یان هەرێم کارى پارێزەرایەتى بکات لە هەموو عێراقدا".

ئەحلامى ئەللامى نەقیبى سەندیکاى پارێزەرانى عێراق ڕایگەیاندووە ئەوە هەنگاوێکى گرنگە و کارئاسانى دەکات بۆ پارێزەران بەتایبەت لەو پارێزگایانەى کە بەرکەوتنێکى ڕاستەوخۆیان هەیە لەگەڵ دادگاکانى هەرێمدا.



PM:06:29:06/08/2018