هەڵکەوت زاهیر لە هەوادارانی دەپرسێت "دینا" لە کام هونەرمەندێکی عەرەب دەچێت؟

"هه‌ڵكه‌وت زاهیر"ی ئاوازدانه‌رى ناسراوی كورد لەگەڵ خانمە هونەرمەند "دنیا" وێنەیەکی بڵاوکردوەتەوە کە سەرقاڵی ئامادەکاری کلیپێکی تایبەتە بە مانگی رەمەزان.

هەڵکەوت زاهیر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام وێنەیەکی خانمە هونەرماندی کورد "دینا"ی بڵاوکردوەتەوە، کە بە عەزییەکی سوری سەرنجڕاکێشەوە گرتویەتی و لە هەوادارانی دەپرسێت،"کێ دەزانێ دینا بەم ستایلەوە لە کام هونەرمەندی عەرەب دەچێت؟.

هاوکات هەوادارانی لەسەر وێنەکەی دینا کۆمێنتی یاوازیان نوسیوەو هەریەکەو ناوی هونەرمەندێکی عەرەبیان بۆنوسیوە، بەشێکیشیان رەخنەی لێدەگرن.

هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاوازدانه‌ری كورده‌، خه‌ڵكی شاری سلێمانییه‌ و خاوه‌نی چەنین ئاوازی گۆرانییه‌ و زۆربه‌یان له‌لایه‌ن ژنه‌ هونه‌رمه‌نده‌ كورد و عه‌ره‌به‌كانه‌وه‌ وتراون، پێشتر به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵه‌كانی كۆڕه‌ك تیڤی و كه‌ناڵ چوار بووه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ چه‌ند ساڵێك ڕاوێژكاری هونه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه‌.


ئه‌م بابه‌ته ‌9418 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:11:32:08/08/2018