ئەمەریکا هەڵوێستی خۆی لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان راگەیاند


برێت مەكگۆرك نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش پشتگیری قسەکانی نێچیرڤان بارزانی دەکات لەسەر هەڵبژاردن.

مەكگۆرك لە كورتە پەیامێكدا كە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردۆتەوە، لێدوانێكی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پشتڕاست دەكاتەوە سەبارەت بەوەی وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن پرسێكی ناوخۆییە.

 هەندێک لە میدیا حیزبەکان لەچەند رۆۆژی رابردوودا رایانگەیاند" ئەمەریکا لە رێگای برێت مەکگۆرکەوە، بەسەرکردە کوردەکانی راگەیاندووە کە هەڵبژاردن دوابخرێت"، بەڵام دوای ئەوەی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەت ئاماژەیان بەوە کرد کە ئەو زانیاریانە راستنین، ئەمڕۆ مەکگۆرک لە تویتێکدا پشتگیری نێچیرڤان بارزانی کردو هەڵبژاردنی بەرپرسێکی ناوخۆی ناوزەد کرد.

مەكگۆرك دەشڵێت " دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردن "دواجار پەیوەستە بە سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانەکەیەوە کە بارودۆخی هەرێمەكە و عێراق لەبەرچاو بگرن".

سێ رۆژ لەمەوبەر لە رێگای هەواڵێکەوە سپی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد ئێرانیەکان بەیەکێتی و حیزبەکانی تریان راگەیاندووە کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوابخەن، نەک ئەمەریکا.
 



PM:11:39:08/08/2018