خانمە هونەرمەندێکی کورد نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا

خانمە گۆرانیبێژ هۆنیا کەمال نەشتەرگەری جوانکاری بۆ ئەنجامدرا و دەشڵێت "لەبەر ئەوەی من گۆرانیبێژم و کاری مۆدێل دەکەم، دەبێت جوانکاری بکەم تاوەکو برەو بە کارەکەم بدەم".

هۆنیا کەمال یەکێک لە بەشداربوانی کورد ئایدڵ، کە لە ماوەی ڕابردووشدا یەکەم دوێتی خۆی بڵاوکردەوە لە میانی بەرنامەیەکی کەناڵی ڕووداو نەشتەرگەری جوانکاری ئەنجامدا.

هۆنیا دەڵێت کە ئەوە یەکەمجارییەتی جوانکاری بکات "لەبەر ئەوەی من گۆرانیبێژم و کاری مۆدێل دەکەم، دەبێت جوانکاری بکەم تاوەکو برەو بە کارەکەم بدەم و زۆر ئاساییە کە کاری جوانکاری بکەین".

ئەمەش لە کاتێکدا دێت لە ماوەی ڕابردوودا و دوای تەواوبوونی بەرنامەی کورد ئایدڵ هۆنیا ڕایگەیاند بووە بە حیجاب، بەڵام نوێترین دەرکەوتنی لە کلیپەکەی خۆیدا بە عەزیەکی کورتەوە هەرای نایەوە.




AM:11:57:13/08/2018