به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی شارباژێڕ رایدەهەیەنێت، ئەو کەسانەی فۆڕمی وانه‌بێژی پڕ ده‌كه‌نه‌وه ئاگاداری ساڵی نووسینه‌كه بن.
لە ئاگادارییەکدا کە وێنەیەکی بۆ "سپی" نێردراوە، تیایدا په‌روه‌رده‌ی شارباژێڕ ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە، کە فۆڕمی وانەبێژی پڕدەکەنەوه ئاگایان لە شێوازی نووسینی ساڵەکەبێت، بۆ ئەوەی نمرەکەیان نەڕوات.
لە بەشێکی دیکەی ئاگادارییەکەدا پەروەردەی شارباژێڕ رێنمایی چۆنییەتی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە دەخاتەڕوو و ئاماژە بەوەدەکات، لە سەرەتایی نووسینەکە ساڵی یەکەم بنووسە دووەم جار ساڵی دووەم،
بەم شێوەیەی لای خوارەوە:
2011_2010
2013_2012
2015_2014
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا
په‌روه‌رده‌ی شارباژێڕ باس لەوەشدەکات، کە بۆ ئاگاداریتان پشتگیری زانکۆش بهێنن، چونکە ئیشتان پێدەبێت و زەرورە.
لەلایەکی دیکەوە مامۆستا حه‌وێز محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاوا به‌وه‌كاله‌ت بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی وتووە، داوا له‌و ده‌رچوانه ده‌كه‌ین كه فۆڕمه‌كه‌ی وه‌رگرتوه دوای جه‌ژن به‌گوێره‌ی ئه‌و رێنماییه‌ی له‌پشت فۆڕمه‌كه‌وه‌یه بۆمان پڕبكه‌نه‌وه، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پشتگیری زانكۆ‌و بڕوانامه مەهێنن، تا ئه‌وكاته‌ی دڵنیانه‌بنه‌وه له‌وه‌رگرتنیان به‌مامۆستای وانه‌بێژ.
جه‌ختی لەوەشکردوەتەوەه، فۆڕمه‌كه بۆ دامه‌زراندنی مامۆستایان و گرێبه‌ست نییه، ته‌نها بۆ مامۆستای وانه‌بێژه‌چۆنیەتی ریزبه‌ندی‌یەکەشی به‌گوێره‌ی خاڵ و خزمه‌ت ئه‌ژمارده‌كرێن.