تا جەژن دوو بەشە خۆراک دابەشدەکرێت

هەوڵدەدرێت تا جەژن بەشە خۆراکی دوو مانگ بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشبکرێت.

شەوکەت محەمەد بە NRT ڕاگەیاند، بەشە خۆراکی هەردوو مانگی نیسان و ئایار لە بەغداوە هاتووە و هەوڵدەدەن پێش جەژن هەردووکی دابەشبکەن.

ڕوونیشیکردووەتەوە بریکارەکان تا ڕۆژێک بەر لە جەژنی قوربان، دەوامی ئاسایی دەکەن و چاوەڕێ دەکرێت تا ئەو ڕۆژە هەردووکی دابەشبکەن.

ئاشکراشی کرد بەشە خۆراکی مانگی نیسان و ئایار پێکدێن لە برنج و شەکر و زەیت.

ڕاشیگەیاند، بەشە خۆراکی مانگی کانونی دووەم و شوباتی ئەمساڵ دابەشکراوە، بەڵام بەغدا هی مانگی ئازاری نەناردووە.



PM:04:36:14/08/2018