شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، نوێنەری ڕێخستنەکانی یەکێتی لە بەریتانیا لە
وتارێکیدا سەرسوڕمانی خۆی لە هەڵوێستی گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ و هاوپەیمانی
دەردەبڕێت و دەڵێت خوا پێم نه‌گرێت به‌ته‌مان داوا بكه‌ن كه ژماردنی
ده‌نگه‌كان ئه‌مجاره‌یان به ( قاچ) سێ باره بكرێته‌وه.
شاناز لە وتارێکیدا
بە ناونیشانی " ئه‌وه ( عه‌د) یش ته‌واو بوو…" دەنوسێت "هه‌ر وه‌ك ده‌زانن دووباره كردنه‌وه‌ی عه‌دو فه‌رز
له سه‌ر داوای چه‌ندین په‌پوله‌ی گۆشه‌ی باخچه‌كه‌ی خۆمان و باخچه پان و به‌رینه‌كه‌ی
عیراق بوو كه بڕیاردا ژماره‌یه‌ك له سندوقه گومانلێكراوه داماوه‌كان به ده‌ست
بژمێردرێنه‌وه".
هەروەها دەڵێت ئه‌وه‌ی
كه جێگه‌ی سه‌ر سوڕمانه هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵێك لایه‌نه كه وا هه‌مدیس له كۆبوونه‌وه‌دان
و خوا پێم نه‌گرێت به‌ته‌مان داوا بكه‌ن كه ژماردنی ده‌نگه‌كان ئه‌مجاره‌یان به
( قاچ) سێ باره بكرێته‌وه… زۆر سه‌یره هیچ كه‌س
و لایه‌نێك نایه‌وێت دان به‌و واقه‌عه تاڵه‌ی عیراق و هه‌رێمدا بنێت و نایه‌وێت
تێبگات كه بابه وه‌ڵا، بیلا.. خه‌ڵك بێزارن له زۆربه‌ی سیاسیه‌كان و تاقه‌تیان
له به‌ڵێنی درۆ و ده‌موو چاوه تیكرارییه‌كان چووه .. و تێ گه‌یشتوون كه په‌رله‌مان
لای هه‌ندێك وه‌ك ( شاری یاری) و عه‌لوه‌ی فرۆشتنی توور و ته‌ڕه‌پیازه…."
شاناز هەر لەو وتارەدا نوسیویەتی كه‌س نه‌بوو نه‌ڵێت غه‌درم لێ نه‌كراوه هه‌ر له تۆمه‌تبار
كردنی یه‌كتر له دزینی ده‌یان هه‌زار ده‌نگه‌وه بگره تا ده‌گه‌یشته سه‌روو دوو
سه‌د هه‌زار ده‌نگیش و هه‌روه‌ها له بێ سه‌روشوێن بوونی كورسیه‌كه‌وه تا وه‌كو
بیست كورسیشمان هه‌بوو… جا ئه‌وه خۆی له‌خۆیدا موعاده‌له‌یه‌كی سه‌یر دێنێته
كایه… ئه‌ڵێم باشه گه‌ر هه‌ر حزبه‌و به موعه‌ده‌ل سه‌د هه‌زار ده‌نگی دزرابێت
واته تێكڕا هه‌شت ملیۆن و حه‌وت سه‌د هه‌زار ده‌نگ له عیراقدا دزراوه.. به‌و
پێیه‌ش بێ ده‌بێت پیاچوونه‌وه به نفوسی دانیشتوانی عیراقدا بكرێته‌وه و بشزانین
ئاخۆ ئامێره كۆرییه‌كه ده‌نگه‌كانی نه‌داوینه‌ته ولاتێكی تر ؟؟