وادەی تۆمارکردنی ناوی دەنگدەرانی درێژکرایەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستان وادەی تۆمارکردنی ناوی دەنگدەرانی درێژکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "سپی میدیا" کەوتووە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیاندا لە پێناو کار ئاسانی بۆ هاوڵاتییان هەرێمی کوردستان و ڕەخساندنی هەلی زیاتری هاوڵاتیان بۆ سەردانیکردنی ناوەندەکانی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران بڕیاریانداوە لە ئەمڕۆ ١٦/٨/٢٠١٨ ناوەندەکانی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران  بۆ  کاتژمێری ٣:٣٠ خولەکی ڕۆژی شەممە بەرواری ١٨/٨/٢٠١٨ درێژبکرێتەوە.

ڕاشیگەیاند، بە پێی بڕیارەکە ناوەندەکانی تۆماری دەنگدەران لە ڕۆژی هەینی و شەممە بەڕووی هاوڵاتیاندا کراوەیە.

هاوکات هەفتەی ڕابردوو ھەندرێن محەمەد سەرۆكی كۆمسيۆن ڕایگەیاند، ڕێژەی بەشداری بۆ ناوەندەكانی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران لە هەرێم ٣٠%یە.



PM:04:28:16/08/2018