سارا جەلال خامە پێشکەشکاری
دەستەلەکارکێشاوەی کەناڵی ئێن ئاڕ تی، کە بە بێ ئەوەی هۆکاری وازهێنانی ئاشکرا
بکات دەستی لە کارکێشایەوە دەچێتە کەناڵی کوردسات.
بە گوێرەی زانیارییەکانی سپی سارا جەلال کە
بە سارا خانم ناسراوە، لە ئێستادا چووەتە کەناڵی کوردسات و لە ئایندەدا وەک
پێشکەشکاری ئەو کەناڵە دەردەکەوێت.
سارا کە چەند هەفتەیەک لەمەوپێش وازهێنانی
خۆی لە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند نوسیبووی بە فەرمی و بەویستی خۆم و بێ هیچ کێشەو گرفتێک دەست
لە کارکێشانەوەم ڕاگەیاند لە کەناڵی ئێن ئاڕتی ، سوپاس بۆ ئێن ئاڕتی و ئومێدی
سەرکەوتن بۆ کارمەندانی
سارا لە دواین چاوپێکەوتنیدا وتبووی من
بۆ خۆم دوو تاتۆ له‌سه‌ر ده‌ستم هه‌یه و وه‌ك حه‌زێكی خۆشم كردوومه كه ناوی
دایكمی له‌سه‌ر نووسراوه، نه‌ك ئه‌وه‌ی وه‌ك مۆدێلێكی تایبه‌ت كردبێتم، ته‌نانه‌ت
زۆر پێش ئه‌وه‌ی ببمه بێژه‌ر و پێشكه‌شكار تاتۆكه‌م درووست كردووه.
هەروەها
سەبارەت بە مەرجەکانی بۆ هاوسەرگیری وتوویەتی " به ڕای من جوانیی ڕووخسار
گرنگییه‌كی ئه‌وتۆی نییه و ته‌نیا كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه زۆر سه‌رنجی ده‌خه‌نه سه‌ر و
پێیان وایه ده‌بێت بێژه‌ر و ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ر شاشه ده‌رده‌كه‌ون ده‌بێت
زۆر جوان بن، له كاتێكدا پێوه‌ری بێژه‌ری سه‌ركه‌وتوو ڕووخسار نییه و ئه‌وه‌ی ده‌وترێت
هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، سه‌باره‌ت به جه‌سته‌ش من وه‌ك لایه‌نێكی ته‌ندرووستی
پارێزگاری له جه‌سته‌م ده‌كه‌م و وه‌رزش ده‌كه‌م، ئێستاش باڵام 165 سانتیمه و
كێشم 52 كیلۆیه كه به‌رده‌وامیش گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا دێت."
هاوکات
سارا کە لە ساڵی ١٩٩٤دا لەدایک بووە، سوپاسی هەموو ئەو کەسانەی کرد کە لە
کارەکەیدا هاوکارییان کردووە و ئاماژەی بەوەش کرد، هەموو هەوڵێک دەدات لە پێناو
بەرەوپێشچوون لە کارەکەیدا.