لە سلێمانی یەکەم رووداوی هاتوچۆ لە جەژندا تۆمار کرا

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢١ ی ئاب لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە سلێمانی دوو کەس برینداربوون.

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی ئاماژە بۆ شوێنێ رووداوەکە دەکات کە لەنزیک بازنەی مەلیک مەحمود لەناوجەرگەی شاردایە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە بە بەردەوامی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە رێگای رادیۆکەیانەوە رێنومایی تایبەت بە شۆفێران بلآودەکەنەوە.



AM:11:14:21/08/2018