ڤیدیۆ...سامی یوسف کلیپێکی نوێ لەگەڵ چەندین کچ و کوڕی کورد بە دەفەوە بڵاودەکاتەوە

گۆرانیبێژی ناسراوی ئایینی"سامی یوسف" لە نوێترین کلیپیدا کە بەبۆنەی جەژنی قوربان بلاویکردوەتەوە، کۆمەڵێک کچ و کوڕی کورد دەردەکەون، کە جلوبەرگی کوردییان پۆشیوە و دەف دەژەنن.

"إلهنا ما أعدلك" کە بەمانای "خوای ئێمە چەند دادپەروەری"یە ناوی کلیپەکەی سامی یوسفە و لەلایەن هونەرمەند خۆیەوە نووسراوە و هەر خۆیشی پرۆدیوسەرییەتی.

لە کلیپەکەدا چەندین کچ و کوڕی کورد دەردەکەون، کە جلوبەرگی کوردیی ئاڵوواڵایان پۆشیوە، لەبەردەم ماڵێکدا لەگەڵ سامی یوسف دەف دەژەنن. 

سامی یوسف، یەکێکە لە ناودارترینی ئەو گۆرانیبێژانەی، لەڕێگەی سروودی ئایینییەوە ناسراوە، کە ناوی تەواوی سيامك برنجان-ەو، لە ساڵی ١٩٨٠ لەئیران لەدایکبووە، دایكی ئازه‌رییه‌ و باوكی فارسه‌ و خه‌ڵكی ته‌برێزه‌، باوکی میوزیكژه‌ن بووە، بۆخوێندن ده‌چێتە له‌نده‌ن و له‌وێ درێژە بەخوێندنی میوزیکدەدات و ژیانی بەسەر دەبات

یەکەم ئەلبوومی گۆرانی سامی لە تەمەنی ٢٣ ساڵیدا بڵاوکردەوە بەناوی "Al-Mu`allim"كه‌ لەوکاتەدا زیاتر له‌ ملیۆنێك نوسخەی لێفرۆشرا، لەجیهاندا وەک هونەرمەندێکی ئیسلامی ناوبانگی بڵاوبوویەوەو ناسرا، 
 تاوەکو ئێستاش 36 ملیۆن ئەلبوومی گۆرانییەکانی لە سەرانسەری جیهان فرۆشراون.

 


PM:01:56:22/08/2018