ئەمریکا و بەریتانیا و فەرەنسا لە ئەگەری بەکارهێنانی چەکی کیمیای هۆشداری دەدەنە سوریا

ئەمریکا و بەریتانیا و فەرەنسا لەبارەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بۆ کۆنترۆڵکردنەوە پارێزگای ئیدلب هۆشداری دەدەنە سوریا.

 لە راگەیەندراوێکدا هەریەک لە وەزارەتی دەرەوەی (ئەمریکا و بەریتانیا و فەرەنسا) نیگەرانی خۆیان لەهێرشەکانی سوریا بۆ سەر پارێزگای ئیدلب لە باکوری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە دەربڕیوە، کە چەکی کیمایی تێیدا بەکاردێت بەوەی پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

 هۆشداری ئەوشیان داوەتە حکومەتەکەی ئەسەر، کە ئەگەر جارێکی تر سوپای سوریا چەکی کیمایی لە پارێزگای ئیدلب بەکاربهێنێت ڕاستەوخۆ هەڵوێستیان دەبێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە  پێنج ساڵ بەر لە ئێستا بەهۆی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن سوریاوە لە غوتەی رۆژهەڵات نزیکەی دوو هەزار کەس گیانیانلەدەستدا.

جێی ئاماژەیە لە ئیستادا چەکدارانی گروپە ئۆپۆزسیۆنەکان دەستیانگرتووە بەسەر 
پارێزگای ئیدلیب لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا کە دەکەوێتە نزیک سنوری تورکیا، ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی دوو ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەسە و سوپای سوریا دەیەوێت ئەو پارێزگایە بگرێتەوە دەست.


PM:02:30:22/08/2018