ئاوازدانه‌ری ناسراوی كورد هه‌ڵكه‌وت زاهیر لەگەڵ خانمێکی شۆخی عەردەبدا دەردەکەوێت و دەبێتە باسی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان.
هه‌ڵكه‌وت زاهیر، له پێگەی تایبه‌تی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستگرام وێنەیەکی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و لەسەری نوسیوە" لەگەڵ شاجوانی تونس".
لە وێنەکەدا ئەو خانمە شاجوانەی تونس عەزییەکی سپی درێژ و چاکەتێکی رەشی لەبەردایە، بەڵام بەشێوەیەکی زۆر وروژێنەر شوێنێکی جەستەی دەرکەوتووە، ئەمەش لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بوەتە جێ باسی هەوادارانی.
هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاوازدانه‌ری كورده، خه‌ڵكی شاری سلێمانییه و خاوه‌نی چەنین ئاوازی گۆرانییه و زۆربه‌یان له‌لایه‌ن ژنه هونه‌رمه‌نده كورد و عه‌ره‌به‌كانه‌وه وتراون، پێشتر به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵه‌كانی كۆڕه‌ك تیڤی و كه‌ناڵ چوار بووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی زیاتر له چه‌ند ساڵێك ڕاوێژكاری هونه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه.