پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند کە دراوی
ساختە لە هەرێم بڵاوبووەتەوە و لە بارەی شێوازی ناسینەوەشی ڕوونکردنەوە دەدات.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، لە پۆلیسی پارێزگای بە ماڵپەڕی وێستگەی وتوە رەنگە له یه‌كێك له
پارێزگاكانی هه‌رێم جۆرێك له دراوی ساخته‌ی 50 هه‌زار دیناری بڵاوبووبێته‌وه، كه
جۆره ئه‌سڵیه‌كه گۆزه‌یه‌كی سه‌وزی تیایه، به‌ڵام ساخته‌كه تیایدا نییه.
ڕاشیگەیاندووە "له سلێمانی تا ئێستا كه‌س نه‌هاتووه
سكاڵای هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پاره‌ی ساخته‌ی وه‌رگرتبێت، بۆیه زیاتر ئه‌و بابه‌ته
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ورژێندراوه".
هاوکات ره‌وه‌ز ئامانج،
له نووسینگه‌ی میرزا بۆ ئاڵوگۆڕی دراوه دەڵێت دوو جۆر دراوی ساخته بڵاوبوونه‌ته‌وه و
پێویسته هاوڵاتییان خۆیانی لێ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی تووشی زیان نه‌بن.
ڕوونیشی کردووەتەوە "50 هه‌زار دیناری تەزویر كە شێوەیەكه‌یمان
بڵاوكردووه‌ته‌وه تەنها كاخزەكەی سافە بە دەست لێخشاندن دەناسرێتەوە".
باسی لەوەشکردووە: 25 هه‌زار دیناری تەزویر كە تەنها بەوه
دەناسرێتەوە كه سه‌ری ئه‌سپه‌كه كاڵه، چونكە سەرجەم نیشانەكانی دراوه
ئەسڵیەكەی تیادایە، بۆیە دەبێت زۆر وریا بن.