پۆلیسی
سلێمانی ڕایگەیاند، دوو یانەی شەوانە و کافتریایەکیان لە سەرچنار داخستووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای
سلێمانی ڕایگەیاند"به‌هۆی پابه‌ندنه‌بونیان به ڕێنماییه‌كانی كردنه‌وه و
دروستبوونی شه‌ڕ و ئاژاوه‌وه، له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار و نوێنه‌ری
لیژنه‌ی گه‌شتوگوزاری سلێمانییه‌وه دوو یانه‌ی شه‌وانه و كافتریایه‌ك له هاوینه‌هه‌واری
سه‌رچنار داخراون".
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی
دەست سپی کەوتووە هاتووە ئەو بڕیارە له چوارچێوه‌ی گه‌ڕان و پشكنینه به‌رده‌وامه‌كانی
هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و نوێنه‌ری لیژنه‌ی گه‌شتوگوزار بۆ یانه
و كافتریاكان جێبەجێکراوە.
هەروەها ڕاشیانگەیاندووە، پاش
داخستنی ئەو شوێنانە، له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچناره‌وه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان
بۆ كراوەتەوە به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری ڕێكاره یاساییه‌كان به‌رامبه‌ریان.