هونەرمەندێکی بەناوبانگ بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا

شەوی رابردوو هونەرمەندی بەناوبانگی ئوردنی "یاسر مسری" بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە لەتەمەنی ٤٨ ساڵیدا  گیانی لەدەستدا.

 ماڵپەڕی سی ئێن ئێن-ی ئەرەبی لە هەواڵێکیدا بڵاویکردەوە، شەوی رابردووو یاسر مسری لە شاری "زرقاء" لە عومان،  تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بووە و پاش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە، بەهۆیسەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

یاسر مسری ساڵی ١٩٧٠ لەدایكبووە، لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە بە لە درامای "نمر بن عدوان" دەرکەوتووە و ناوبانگی دەرکردووە، بەشداری لە چەندین دراما و فیلمی ئوردنی و عەرەبی و مێژووییدا کردووە و بڕاواننەی زانکۆی هەبووە لەبواری میوزیک دا لەوڵاتی ئوردون




AM:11:03:24/08/2018