سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شاندێکی سائیروون و نەسر و
حیکمە و وەتەنییە گەیشتنە هەولێر و بڕیارە لەگەڵ یەکێتی و پارتی کۆببنەوە.
پەیامنێری سپی لە شاری هەولێر ئاشکرای کرد،
کە هاتنی ئەو وەفدە بە مەبەستی ڕازتکردنی یەکێتی و پارتییە بۆ ئەوە گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی بۆ پێکهێنانی
حکومەتی نوێی عێراق دروست بکەن.
بڕیارە ئەو شاندە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لەگەڵ
مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی کۆببنەوە و دواتریش لەگەڵ مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و
پارتیدا کۆدەبنەوە.