هەڤاڵ ئەبوبەکر: حکومەتى خۆجێى سلێمانى بێ لایەن دەبێت لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستاندا

پارێزگارى سلێمانى پابەندبوونی خۆی بە رێنماییەکانى کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردن و ڕاپرسى بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، کە بڕیار وایە٣٠ ى ئەیلولى ئەمساڵ جێبەجێبکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ی ئاب هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگارى سلێمانى لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە کرد، حکومەتى خۆجێى سلێمانى بێ لایەن دەبێت لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستاندا، بەڵام زەمینەى هاوبەش بۆ لیست و کاندیدەکان دەڕەخسێنێت تاوەکو هەمووان ئازادانە  بانگەشەى خۆیان بکەن.

وتیشی، لێکۆڵینەوەیان لە داواکارییەکانی کۆمسیۆن کردووە و بڕیاریان لەبارەیەوە داوە، هەروەها دامودەزگاکانیش ئەرکى خۆیان جێ بەجێ دەکەن و هەموو شوێنەکان لە ڕووى ئەمنییەوە پارێزراون.

هەڤاڵ ئەبوبەکرد جەختی لەوەشکردەوە، رێگە نادەن کەرەستە و سەرمایەى حکومەت و دامودەزگاکان بۆ هەڵبژاردن بەکاربهێنرێت، هاوکات داواشی لە هاڵاتیان کرد، بە باشى بەشدارى هەڵبژاردنەکان بکەن تا ساختەکارى ئەنجامنەدرێت.

پارێزگارى سلیمانى جەختی لەوەشکردەوە، کە پابەندى ڕێنماییەکانى کۆمسیۆن دەبن و هەرکەس سەرپێچى بکات سزا دەدرێت.



PM:02:31:27/08/2018