بەم چەند خۆراکە ئاستی شەکر لە لەشدا دابەزێنە



کاتێک کەسێک تووشی نەخۆشی شەکرە دەبێت لەشی ناتوانێت بڕی پێویست ئەنسۆلین بەرهەم بهێنێت بۆیە گلۆکۆز لەناو خوێندا بەرز دەبێتەوە گلکۆزیش هۆکارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ.
 یەکێک لەڕێگاکانی کۆنترۆڵکردنی شەکر لەلەشدا خواردنی تەندروستە ، هەروەها چەند ڕێگەیەکی دیکەش هەن کە مرۆڤ دەتوانێ لەڕێگەیەوە کۆنترۆڵی ئاستی شەکرەی بکات ئەوانیش وەرزش کردن بەبەردەوامی، زووزوو خواردنی ڕێژەیەکی کەم پرۆتین، نەهێشتنی قەلەقی، هەبوونی کێشی لەشێکی نۆرماڵ.
 بەڵام گرنگترین ڕێگا بۆ کۆنترۆڵ کردنی ئاستی شەکر خۆراکە، بۆیە دەتوانی ڕۆژانە بەخواردنی ئەم چەند خۆراکە ئاستی شەکر لە لەشتدا کۆنترۆڵ بکەی.

ـ زۆربەی میوەکان: جگە لە کاڵەک و ئەنەناس زۆربەی میوەکان ئاستی شەکرە لەلەشدا دادەبزێنن چونکە میوە ڕێژەیەکی زۆر فایبەرو ئاوی تێدایە کە دەبنە هۆی کۆنترۆڵکردنی شەکر بەشێوەیەکی سرووشتی . لەلێکۆڵینەوەیەکدا کە لەساڵی ۲۰۱۳ ئەنجام دراوە ئەوە خراوەتە ڕوو کە ئەوکەسانەی میوەکانی وەک ترێ، سێو ، بلوبێری دەخۆن ،ئەگەری توشبوونیان بە شەکرەی جۆری دوو کەمە.

ـ پەتاتەی شیرین: لە لێکۆڵینەوەیەکدا کە لەسەر پەتاتەی شیرین ئەنجامداراوە باس لەوە کراوە پەتاتەی شیرین ڕێژەیەکی باش ڕیشاڵی تێدایە بۆیه ئەگەری تووشبوون بە شەکرە کەمدەکاتەوە هەروەها لێکۆڵەرەوان باسیان لەوەش کردووە کە هەموو جۆری سەووزەکان بەسوودن بۆ کۆنترۆڵ کردنی شەکر.

ـ شۆڤان: شۆڤان دەبێتە هۆی نەهێشتنی گلۆکۆز و ئنسۆلین کە بەرپرسن لەدوای ژمەکان، هەروەها کۆنترۆڵی چەوری ناوخوێن دەکات. لەساڵی ۲۰۱٥ دا شانزە لێکۆڵینەوە ئەنجامدرا لەسەر شۆڤان ئەوەیان خستە ڕوو کە شۆڤان بەرپرسە لەکۆنترۆڵ کردنی گلوکۆز و هەروەها چەوری خوێن‌ لەو کەسانەی تووشبوون بەشەکرەی جۆری ۲ ، هەروەها دەبێتە هۆی لاوازکردنی شەکرەی جۆری یەک.

ـ  زۆربەی چەرەساتەکان:  چەرەساتەکان دەوڵەمەندن بە فایبەر، پرۆتین ، فاتی ئەسید، کانزاکانی وەک مەگسێۆم ، پۆتاسێۆم ، هەروەها دژە ئۆکسانن. لەلێکۆڵینەوەیەکدا لەساڵی ۲۰۱٤ ئەنجامدراوە باس لەوە کراوە چەرەس زۆر بەسوودە بۆ ئەوکەسانەی تووشبوون بەشەکرە.

ـ سیر:  سیر چارەسەرێکی سرووشتی بەناوبانگ دادەنرێت بۆ تووشبووانی شەکرە. لەساڵی ۲۰۱۳ لێکۆڵەروان لێکۆڵینەوەیەکیان ئەنجامدا لەسەر ٦۰ کەسی تووشبوو بەشەکرەی جۆری دوو ، قەڵەوی کەسانی تووشبوو ڕۆژانە دووجار سیریان پێدەدرا  بۆ ماوەی دوانزە هەفتە دوواتر لێکۆڵەرەوان بۆیان دەرکەووت ئەو کەسانە  قەڵەوی و ئاستی شەکرەیان دابەزیووە.

ـ ماسی: ماسی و خواردنە دەریاییەکان شەکر لەشدا بەرز ناکەنەوە چونکە کاربۆهیدراتیان تێدا نییە.

ـ ماست: خواردنی ماست ڕۆژانە ڕەنگە ببێتە هۆی نەهێشتنی شەکرەی جۆری۲ ، چونکە لێگۆڵینەوەکان ئاشکرایان کردووه ماست تاکە بەرهەمی شیرەمەنییە شەکری تێدا نییە .

سەرچاوە: medical news today

وە : هە- ف



PM:07:49:27/08/2018