داوای سزادانی شێخ جەعفەر دەکەن"/>

"ژمارەیەک هەڵسوڕاوی گۆران ناڕزاین بەسەردانی وەفدی یەکێتی"
" داوای سزادانی شێخ جەعفەر دەکەن "

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە بزووتنەوەی گۆڕانەوە بە سپی راگەیاند" ژمارەیەکی بەرچاو لە هەڵسواڕاوانی گۆڕان ناڕازین لە سەردانی وەفدی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بڕوایان بە بەڵێنەکانی مەکتەبی سیاسی ئەو حیزبە نییەو، داوای سزادانی شێخ جەعفەر مستەفا دەکەن".

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە بزووتنەوەی گۆڕانەوە بە سپی راگەیاند" ژمارەیەکی بەرچاو لە هەڵوسوڕاوانی گۆڕان ناڕازین لەسەردانی وەفدی یەکێتی بۆ سەر مەزاری رەوانشاد نەوشیروان مستەفا و کۆبوونەوەیان لەگەڵ گۆڕان".

ئەو سەرچاوەیە وتی" یەکێتی هەر بەڵێنێک بە گۆڕان بدات تەنها فریودانی گۆڕانەو هیچی تر، ئەوان بە حزوری کاک نەوشیروان و مام جەلال خاڵێکیان لە رێککەوتنی نێوانیان جێبەجێنەکرد، ئێستا ئەو سەرکردایەتیەی ئێستا دەیەکەن..!، کە هەمیشە لە فرت و فێلدان لە بزووتنەوەی گۆڕان و لایەنەکانی تر".

لە درێژەی لێدوانەکەیدا بۆ سپی، ئەو بەرپرسە وتیشی" ئەوان لەم هەڵبژاردنەی ١٢ ئایاردا زیاتر لە ٥ کورسی پەرلەمانیان لە دژی گۆڕان و لایەنەکانی تر تەزویر کردووە، ئێستاش هەر ئەوان هاتوون داوای لێبوردن دەکەن".

سەرچاوەکە وتی شێخ جەعفەر مستەفا، فەرماندەی هێزەکانی ٧٠ ی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە رووداوەکانی شوباتی ٢٠١١ دا تانکی بەرامبەر گردی زەرگەتە دانابوو، تا نەوشیروان مستەفاو مەکۆی گشتی تۆپباران بکات، دواتر لەشەوی ١٢ ی ئایاردا هێرشی سەربازی کردە سەر گردی زەرگەتە، ئەوانەی ئەمڕۆ هاتوون لە گووڵ کاڵتریان بە ناوبراو وتووە..؟، هیچ لێپرسینەوەیەکی حیزبیان لەگەڵدا کردووە، تا ئێستا بێن سەردانی بزووتنەوەی گۆڕان بکەن، کێ زەمانەتی ئەوە دەکات لە هەڵبژاردنی داهاتوودا کەسێکی تریان لەگەڵ ژمارەیەک چەکدار هەڵناکووتنە سەر بارەگاکانی بزووتنەوەی گۆڕان، یان هەڵسوڕاوە دیارەکانی..؟".

لێدوانی ئەو بەرپرسەی گۆڕان لە کاتێکدایە کە ئێوارەی ئەمڕۆ وەفدێکی بالآی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەگەڵ بافل تاڵەبانی سەردانی سەر مەزاری نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی پێشووی بزووتنەوەی گۆڕانیان کردو، دواتر لەگەڵ ژمارەیەک لە خانەی راپەراندنی گۆڕان بە رێکخەری گشتیشەوە کۆبوونەوە".
  





PM:09:39:27/08/2018