" قەرزی کارەبا لە پاشەکەوتی مووچە دەدرێت "


وەزارەتی كارەبای حکومەتی هەرێم  ڕەزامەندی لەسەر پێشنیارێكی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان پیشاندا، بۆ وەرگرتنەوەی پارەی كارەبا لە پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران. 

هۆگر شاڵی بریكاری وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا " ڕەزامەندیمان لەسەر پێشنیازەكەی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان پیشانداوە، بۆ وەرگرتنەوەی كرێی كارەبا‌ و قەرزی كەڵەكەبووی سەر هاووڵاتیان، لە پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران." 

بریكاری وەزارەتی كارەبا ئاماژەی بەوەشكرد " نوسراویان بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزكردۆتەوە‌و داوای پشتگیریان كردوە، بەڵام تاوەكو ئێستا وەڵام نەدراونەتەوە." 

ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێم پڕۆژەیەكیان پێشكەش بە حكومەتی هەرێم كردوە، سەبارەت بەدانەوەی قەرزەكانی حكومەت‌و كرێی خزمەتگوزاریەكان، لە پارەی پاشەكەوتكراوی مووچەی فەرمانبەران، بەڵام تا ئێستا چاوەروانی بڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستانن.



PM:10:17:28/08/2018