" پارتی و یەکێتی لەگەڵ مالکی و عامری رۆشتوون"

بۆ پێکهێنانی حکومەتی ئایندەی عێراق، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەڵێنیان بە مالکی و عامری داوەو هاوپەیمانێتی لەگەڵ ئەواندا پێکدەهێنن.

سەرچاوەیەکی سیاسی ئیسلامی ئاگادار کە زانیاری لەسەر جموجوڵی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەیە لە کوردستان و عێراق، بەسپی راگەیاند " پارتی و یەکێتی بەڵێنیان بە نوری مالکی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق و سەرۆکی لیستی دەوڵەتی یاسا و عامری سەرۆکی لیستی فەتح داوە کە هاوپەیمانی لەگەڵ ئەواندا ببەستن، نەک لەگەڵ سائیرون و نەسرو حەکیم ".

ئەو سەرچاوە ئیسلامییە ئاشکرای کرد کە لیستی مالکی و عامری ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئەو هاوپەیمانێتییەی ئەوان پێکیان هێناوە، زیاتر لە ١٩٠ کورسی پەرلەمانی عێراقیان مسۆگەر کردووە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە بەپێی زانیاریەکانی سپی لە دوا کۆبوونەوەی وەفدی سونە بۆ هەولێر و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردەکانی پارتی و یەکێتی، بارزانی بە وەفدی سونەی راگەیاندووە، کە ئەوان نە دەچنە پاڵ سائیرون و عەبادی، نەدەچنە پاڵ مالکی و عامری، تا پارسەنگی ئەملایان بدەن بەسەر ئەو لادا بدەن و ئەوان دوای دروستکردنی گەورەترین هاوپەیمانی بڕیار خۆ یەکلاییکردنەوە دەدەن.

ئەو جموجوڵە سیاسیە لە کاتێکدایە کە ٣ ی ئەیلول یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی هەڵبژێردراوی نوێی عێراق ئەنجام دەدرێت.
  
 



PM:01:27:29/08/2018