ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران وەڵامی پێنج لایەنە سیاسییەکەی دایەوە و ڕایگەیاند سبەینێش بە فەرمی لە میدیاکان بڵاودەکرێتەوە.
سه‌یاح كوره‌چى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران بە کەناڵی دواڕۆژی وتووە "ئه‌و لیژنه‌یه‌ى كارى له‌سه‌ر تانه‌ى لایه‌نه سیاسییه‌كانى كرد، راپۆرتى خۆى پێشكه‌شى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران كرد‌و ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش به‌وردى وه‌ڵامى لایه‌نه‌كانى داوه‌ته‌وه و سبه‌ى پێنجشه‌ممه 31ى ئاب، وه‌ڵامى كۆمسیۆن له‌سێ رۆژنامه‌ى رۆژانه‌و له ماڵپه‌ڕى كۆمسیۆن بڵاوده‌كرێته‌وه".
راشیگه‌یاند "هه‌ر لایه‌نێك به‌و وه‌ڵامه رازى نه‌بێت ده‌توانێت له‌ماوه‌ى سێ رۆژدا له دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه تانه له وه‌ڵامه‌كانى كۆمسیۆن بدات".
شێروان زرار، وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران ڕایگەیاندووە"به‌وردى وه‌ڵامى قه‌واره سیاسییه‌كان دراوه، چونكه هه‌ندێك لایه‌نه تانه‌ى له تۆماره‌كه داوه كه 25 هه‌زار ناوى مردووى تێدایه، هه‌روه‌ها هه‌ندێك لایه‌نى تریش ده‌ڵێن ده‌نگده‌رانى سنوورى ماددى 140 له تۆماره نوێیه‌كه دایه، بۆیه دواى جه‌ختكردنه‌وه له تۆماره‌كه و به‌راوردكردن ده‌ركه‌وتووه كه نزیكه‌ى 11 هه‌زار ناوی له تۆماره‌كه هه‌بووه‌و ناوه‌كانیانمان ده‌رهێناوه".
ئەو بەرپرسەی کۆمسیۆن وتوشیەتی "به به‌ڵگه‌و زانیارى ته‌واو كراوه‌ته به‌رده‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى دڵنیاببنه‌وه له نوێكردنه‌وه‌ى تۆمارى ده‌نگده‌ران".