کۆمسیۆن وەڵامی تانە و سکاڵای قەوارە سیاسییەکانی دایەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم وەڵامی تانە و سکاڵای قەوارە سیاسییەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دایەوە.

دوای کردنەوەی بنکەکانی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران و کۆتایی هاتنی وادەی سەردانکردنی هاوڵاتیان بۆ بنکەکان، بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان تانەیان لە تۆمارەکە دا و سکاڵایان تۆمارکرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی کۆمسیۆن، ئەو قەوارانەی سکاڵایان تۆمارکردووە پێکدێن لە بزووتنەوەی گۆڕان کە لە ١٧ خاڵ پێکدێت، کۆمەڵی ئیسلامی لە ٢١ خاڵ پێکهاتووە، یەکگرتووی ئیسلامی لە ١٠ خاڵ پێکهاتووە، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ١٠ خاڵ پێکهاتووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە بڕیارە ٣٠ی ئەیلولی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت و بەشێک لە لایەنەکان کار بۆ دواخستنی دەکەن.

کلیک بکە بۆ زانینی وەڵامی تانە و سکاڵاکانی کۆمسیۆن بۆ ئەو قەوارانە



AM:11:37:30/08/2018