سەرۆکی قەوارەی فەتحی نزیک ئێران هادی عامری رایدەگەیەنێت ئەمەریکا هەر حکومەتێک دروستبکات بە دوو مانگ دەیڕوخێنین.
لە به‌یاننامه‌یه‌كی نووسینگه‌كه‌ی، سه‌رۆكی فه‌تح، ئاشکرای دەکات له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ ماكگۆرك، هادی عامری سەرۆکی لیستی فەتح پێیڕاگه‌یاندووه " هه‌ر حكوومه‌تێك ئێوه دروستبی بكه‌ن، به‌دوو مانگ ده‌یڕووخێنن".
له به‌یاننامه‌كه‌دا، هاتووه، " هادی عامری، له كۆبوونه‌وه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ برێت ماكگۆرك، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كاروباری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش، پێی ڕاگه‌یاندووه، ڕازی نابن ئه‌مریكا له‌پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت، ده‌ستوه‌ربداته نێو كاروباره‌كانه‌وه".
ئەوە لە کاتێکدایە بڕیارە ٣ی ئەیلول یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی نوێی عێراق سازبکرێت.