وەزیری پەروەردە بەڵێنی نەهێشتنی پاشەکەوتی مووچە دەدات

وەزیری پەروەردەی هەرێم بەڵێنی نەهێشتنی پاشکەوتی مووچەی مامۆستایان دەدات.

بەرهەم مستەفا ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایان لە چاوپێکەوتنێک لەگەل کەناڵی ئێن ئارتی رایگەیاند" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم بەڵێنی نەمانی پاشکەوتی مووچەی داوە لە ئایندەیەکی نزیکدا".

ئەندامەکەی سکرتێری یەکێتی مامۆستایان ئاشکرای کرد لە کاتێکدا ئەوان تێبینیان هەبووە لەسەر هەڵگرتنی پشووی شەممە، پەیوەندیان کردووە بە د. پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەوە، ئەویش بەڵێنی پێدوان کە لەگەڵ حکومەت گفتوگۆ دەکات تا پاشەکەوتی مووچەی مامۆستایان نەمێنیت.





AM:12:01:31/08/2018