ماوەی
دوو ڕۆژە قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێران لە هەرێمی کوردستانە.
سەرچاوەیەکی
ئاگادار ڕایگەیاند ماوەی دوو ڕۆژە قاسم سلێمانی بە سەردانێک گەیشتووەتە هەرێمی
کوردستان و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حزبە کوردییەکاندا کۆبووەتەوە.
سەرچاوەکە
وتیشی مەبەستی هاتنی قاسم سلێمانی ئەوەیە کە زۆرترین دەنگ بۆ هاوپەیمانێتییەکەی
نێوان مالکی و عامری کۆبکاتەوە و لایەنە کوردییەکان بچنە نێو ئەو هاوپەیمانییەوە.
بڕیارە
هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و تا ئێستاش دیارنییە کێ دەتوانێت
گەورەترین کوتلەی نێو پەرلەمان دروست بکات.