سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی: شەرمە بۆ ئەو کەسانەی لە ٣١ی ئابدا برینەکان هەكدەدەنەوە

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، شەرمە بۆ ئەو كەسانەی كە لە 31ی ئاب دا، برینەكان هەڵدەدەنەوە.

دلێر ماوەتی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان بە میدیای فەرمی حزبەکەی وتووە شەرمە لە رۆژیكی شەرمهینەری وەك ئەمڕۆدا بۆ ئەو كەسەی بەچاك و بەخراپ برینەكان هەڵدەداتەوە.

دەشڵێت 31ی ئابی 1996 لاپەرەیەكی رەشی پێكەوە نەژیان وشەڕی ناوخۆییەو پێداچوونەوەی عاقڵانەتری دەویت بۆ دووبارە نەبونەوەی.
ئەو بەرپرسەی یەکێتی ڕاشیگایاندووە ئەوانەی شانازی پیوەدەكەن لاوازن هەر وەك ئەوانەش لاوازن ئیستفزازی لایەنی بەرامبەر دەكەن، چونكە ئەمرۆ لەهەموو رۆژێك زیاتر پیویستمان بە برایەتییە.



PM:04:15:31/08/2018