سه‌رۆكی لیستی هه‌ڵبژاردنەكانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ په‌رله‌مانی عیراق ئاشکرایدەکات، له ئێستادا چوار لایه‌نه‌كه له‌گفتوگۆی دواخستنی هه‌ڵبژاردن یاخود بایكۆتی به‌كۆمه‌ڵن پێكه‌وه.
یوسف محه‌مه‌د لە چاوپێکەوتنیکیدا لەگەل دەنگی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد، "هۆكاری به‌شداری نه‌كردنمان له كۆبونه‌وه‌ی دوێنێی په‌رله‌مانی عیراق وه‌ك ڕێزگرتنێك بوو له‌هه‌ستی ده‌نگده‌ره‌كانمان به‌تایبه‌ت ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی كه ده‌نگه‌كانیان دزرابوو، بۆیە لەو بارەیەوە پیویستە جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان کۆببێتەوە، له‌و ڕوه‌وه بڕیاربدات."
لەبارەی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان، ئاشکرای کرد،" ئێمه له‌گه‌ڵ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانین خۆمان به‌ته‌نها و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی تر له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك، چونكه به‌ڕاستی ده‌بێت هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت نه‌ك ساخته‌كردنی ئیراده‌ی خه‌ڵك به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی له‌كوردستاندا تا ئێستا كراوه ساخته‌كردنی ئیراده‌ی خه‌ڵك بووه نه‌ك هه‌ڵبژاردن جارانی پێشوو ئه‌و ساخته‌كاریه هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌مجارە لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر زۆر زیاتر بوو كه كۆی پڕۆسه‌كه‌ی له‌به‌رچاو خه‌ڵك ناشیرین كرد. "
یوسف محه‌مه‌د وتیشی" ئێستا زیاتر چوار لایه‌نه‌كه دیدی هاوبه‌شیان هه‌یه به‌هه‌ندێك جیاوازیشه‌وه. به‌ڵام هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م پرسه یه‌كێتی و پارتی به‌جیا سه‌ردانی چوار لایه‌نه‌كه‌یان كردووه."
ئەوەشی وتووە "تا گره‌نتی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد له‌كوردستان نه‌بێت هه‌ڵبژاردن نیه ئه‌وه‌ی بكرێت به‌ڵكو ساخته‌كردنی ئیراده‌ی خه‌ڵكه، وه دوای ئه‌وه ئه‌مه هه‌ر خۆی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان نیه چونكه هه‌ڵبژاردن هه‌ربۆخۆی دواكه‌وتوو ده‌بوو ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نجامبدرایه".
یوسف محه‌مه‌د ئەوەشی خستوەتەڕوو، " ئێستا وتووێژ هه‌یه له‌نێوان چوار لایه‌نه‌كه به هاوپه‌یمانی-شه‌وه له‌سه‌ر پرسی دواخستنی هه‌ڵبژاردن یا بایكۆتكردن من پێش ئه‌و بابه‌ته ناكه‌وم به‌ڵام هیوادارم بگه‌نه هه‌ڵوستێكی یه‌كگرتووی هاوبه‌ش."
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كێشە ناوخۆییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان چه‌ند كاریگه‌رییان له‌سه‌ر داواكاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌بووه بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان یوسف محه‌مه‌د ئاماژەی بەوە کردووە"ئه‌و هۆكاره‌ی په‌یوه‌ندیداره به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه ئێستا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كێشه‌ی ناوخۆیی هه‌یه وه‌ك زۆر له‌حیزبه‌كانی تر به‌ڵام بۆ كه‌سێكی وه‌ك من پێم وایه كێشه دروست نه‌كات بۆ هه‌ڵبژاردن گۆڕان ئه‌گه‌ر كێشه‌ی هه‌یه له‌وه‌ده‌چێت له‌هه‌ڵبژاردنێكدا زیان بكات و ده‌نگی پاشه‌كشه بكات به‌ڵام ئه‌گه‌ر دۆخی خۆی چاك بكات ڕه‌نگه ده‌نگی زیاتر بهێنێته‌وه ئه‌وه كێشه‌یه‌ك نیه، ئه‌وه‌ی كێشه‌یه ئایا ده‌توانرێت له‌هه‌ڵبژاردندا ئیراده و ده‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵك له‌سندوقه‌كانی ده‌نگداندا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه؟".