کۆسرەت رەسوڵ داوای یاسایی لەسەر کەناڵی KNN تۆمار دەکات

بەڕێوەبەری كەناڵی (KNN)ی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت، كە یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەڕێگەی جێگری سكرتێری گشتی حزبەكەیەوە لە دادگا سكاڵای لەسەر تۆمار كردوون.

ئاكۆ حەمە كەریم، بەڕێوەبەری گشتی كەناڵی كەی ئێن ئێن لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە  "لەكاتێكدا، چاوەڕێ ئەوەمان ئەكرد پەیوەندی یەكێتی و گۆڕان ئاسایی بێتەوە و تۆمەتبارانی هێرشكردنە سەر گردەكە و مەكۆی سەرەكی گۆڕان دادگای بكرێن و بەسزا بگەینرێن، ئەمڕۆ لەلایەن دادگای سلێمانیەوە ئاگادار كراینەوە، كە یەكێتی بەناوی كوسرەت ڕەسول علی، جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی سكاڵا لەسەر بەندە، بەڕێوەبەری گشتی كەی ئێن ئێن و بەڕێوەبەری رێگەپێدراوی كۆمپانیای وشە كراوە و پێویستە 2-10-2018 لەبەردەم دادگا ئامادە بین”.

بەڕێوەبەری کەناڵی گۆڕان دەشڵێت " سكاڵا كەی یەكێتی لەسەر ئەوەیە گوایە كەی ئێن ئێن لە شەوەی 12ی ئایار تەشهیری بەیەكێتی كردوە و وتوێتی یەكێتی تەزویری ئەنجامداوە و دەستكاری دەنگەكانی كردوە".

ناوبراو جەختیشی كردۆتەوە، "كەی ئێن ئێن و بزوتنەوەی گۆڕان لە 12ی ئایار بەدواوە بە بەڵگەوە سەلماندیان كە هەڵبژاردنەكە تەزویرێكی رێكخراو ئەنجامداراوە و لە رابردوشدا ژووری هەڵبژاردن رایانگەیاندبوو لەبەردەم دادگا دەتوانین ئەوە بسەلمێنین، كە چۆن تەزویرەكە ئەنجامدراوە”.
 



PM:10:44:04/09/2018