كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم ناوی كارمەندانی سەر سندوق بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند.
ئیسماعیل خورماڵی بڕیاردەری کۆمسیۆن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تەواوی ناوی كارمهندانی كۆمسیۆن بە شێوەی ئەلیکترۆنی دیاریکراون و لە بەرامبەر هەر ناوێکدا شوێن و پۆستەکەی دیاریکراوەو ئەمڕۆ ناوەکان نڵاودەکرێتەوە.
بڕیارە رۆژی 30ی ئەیلولی 2018 هەڵبژژرادنی پەرلەمانی کوردستام ئهنجامبدرێت، بۆ ئەو مەبەستەش کۆمسیۆن ٤٢ هەزار و ١٧٠ کارمەندی بە شێوەی کاتی و بۆ رۆژی هەڵبژاردنەکان دامەزراندووە، هەروەها بڕی ئهو پارهیهشی، کە پێیاندهدرێت له نێوان 100 بۆ 120 ههزار دیناره.