ڤیدیۆ.. هێلی لەڤ پرۆڤەی گۆرانییەک بە سەماوە دەکات

هێلی لەڤ خانمە هونەرمەند و فاشیۆنی کورد لە نوێترین دەرکەوتنی ڤیدیۆیەکی خۆی بلآودەکاتەوە کە بەدەم گۆرانییەوە سەما دەکات.

لەڤی گرتە ڤیدیۆیەکەی کە لە تۆڕی کۆمەلآیەتی ئینستاگرام بلآوکردۆتەوە، لەماوەیەکی کەمدا ژمارەیەکی زۆر هەواداری سەرسوڕمانی خۆیان بەم گرتە کورتە دەردەبڕن.

هێلین عەبدوڵڵا ناسراو بە ھێلی لەڤ لەدایکبووی ١٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٨ لە ورمێ ، کچە هونەرمەند و گۆرانیبێژ و سەماکەر و ئەکتەری کوردە ، بەرهەمەکانی بە زمانی ئینگلیزیین ، لەسالی ٢٠١٣ بەهۆی گۆرانی "Risk It All” ناسرا ، لەساڵی ٢٠١٤ لە فیلمی (Mardan) , هێلین لەئێستادا لە لۆس ئانجلەس لەئەمریکا دەژی.



PM:08:15:06/09/2018