ناوی كاندیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكرادەكرێت

مەرجەعی باڵای ئایینی شیعەكان ڕایگەیاند پشتگیری ھیچ كەسێكیش ناكەن پێشتر لەدەسەڵاتدا بووبێت، چەند سەرچاوەیەكیش ناوی كاندیدی نوێی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكرادەكەن.

نوسینگەی عەلی سیستانی ڕایگەیاند،" كاندیدكردنی سەرۆك وەزیران بەپێی دەستوور لە دەسەڵاتی گەورەترین كوتلەیە و سیستانی ھیچ كەسێكی ڕەتنەكردەوە و ھیچ كەسێكیشی بۆ ئەو پۆستە دیارینەكردوە".

نوسینگەكەی ئاماژەی بەوەشكردوە،"عەلی سیستانی پشتیوانی سەرۆك وەزیرانی داھاتوو ناكات ئەگەر لەو كەسانەبێت پێشتر لەدەسەڵاتدا بووبێت".
ئەوەشی خستوەتەڕوو"زۆرینەی خەڵكی عێراق ئومێدیان بەوكەسانە نەماوە پێشتر لەدەسەڵاتدا بوون بەجۆرێك بتوانن بارودۆخەكە چاك بكەن و گەندەڵی بنەبڕ بكەن".

ھەروەك ئەوەشی ڕوونكردوەتەوە"ھەڵبژاردنی دەموچاوێكی نوێ كە بە شارەزایی و بوێری ناسراو بێت، دەكرێت مەرجەعیەت پەیوەندی لەگەڵ دروست بكات و لە خزمەتی بەرژەوەندییەكانی وڵاتدا ئامۆژگاری بكات ".

هاوكات سەرچاوە عێراقیەكان باس لە كاندیدبونی محمد شیاع السودانی، وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی دەكەن بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق,.




PM:02:44:10/09/2018