دژی هێرشەكەی ئێران بۆسەر بارەگاكانی حدكا و حدك لە كۆیە و لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسیی لەلایەن حكومەتی ئەو وڵاتەوە، مانگرتنی سەرتاسەری لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەستیپێكرد.
بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی كە تایبەت دەست "سپی میدیا" كەوتووە ئەمڕۆ لە شارەكانی سنە و مەریوان و بانە و زۆربەی شارەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان خەڵك لە ماڵەكانیان نەهاتوونەتەدەر و دوكان و بازاڕیان نەكردووەتەوە.
هاوڵاتیان بەو شێوەیە ناڕەزایەتی خۆیان دژ بە هێرشەكەی چەند ڕۆژی ڕابردووی سوپای ئێران بۆسەر بارەگاكانی هەردوو حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران (حدكا) و حزبی دیموكراتی كوردستان (حدك) لە كۆیە و لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسیی دەربڕیوە.
ئەوەش دوای ئەوە دێت كە ناوەندی هاوكاریی حزبەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەبەیاننامەیەكدا، داوای لە هاوڵاتیانی سەرجەم شارەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان كرد، ئەمڕۆ چوارشەممە لە ماڵەكانیان بمێننەوە و مانگرتنی سەرتاسەری ڕابگەیەنن.
بەرەبەیانی شەممەی ڕابردوو، سێ زیندانیی سیاسیی كوردی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، ڕامین حسێن پەناهی و زانیار و لوقمان مورادی لە زیندانی ڕەجایی شاری كەرەج لەسێدارەدران.
لە كاتژمیر ١٠ و ٤٥ خولەكی هەمان ڕۆژ، سوپای پاسدارانی ئێران قەڵای دیموكرات و كەمپی ئاوارەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستانی لە كۆیە موشەكباران كرد و بەوهۆیەشەوە ١٦ كەس كە زۆربەیان ئەندامان و كادرانی حزبی دیموكراتی كوردستان بوون، شەهید بوون و نزیكەی ٥٠ هاوڵاتی دیكەش بریندار بوون.
owtransparency="true" allowfullscreen="true">