پارێزەرێک داوایەک ئاڕاستەی ئەنجوومەنی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان دەکات

پارێزەر و چالاکوانێکی کۆمەڵگای مەدەنیی رەخنە ئەنجوومەنی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان لەبارەی دواخستن و نەبەستنی کۆنگرەی پاریزەرانی کوردستان.

کارزان فازل پارێزەرو چالاکوانی کۆمەڵگای مەدەنی بە سپی راگەیاند" ئەنجوومەنی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان بڕیاری دابوو ڕۆژی ۱-۱۰ کۆنگرەی شەشەمی خۆی ببەستێت بەپێی یاسای کاری پارێزەرایەتی ژمارە ۱۷ ی ساڵی ۱۹۹۹ هەموارکراو، هەرچەندە دەبوو پێش چەند مانگێک ئەم کۆنگرەیە ببەسترایە، بەڵام بەبەهانەی جیاجیا ئەم کارە نەکرا.

وتیشی،" لەلایەکی تر تاکو ئێستا هیچ ئامادەکاریەک نەکراوە بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرە، ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە پێدەچێت ئەمجارەش بەبیانووی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، وادەی بەستنی کۆنگرە دوابخرێت بۆ کاتێکی تر، پرسیارەکە ئەمە یە بۆ چی لەم ووڵاتەی ئێمەدا ئەوەنە ئاساییە دواخستنی هەڵبژاردنەکان،ئەم کەسانە لەچی دەترسن.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، "سەندیکای پارێزەرانی کوردستان جێگای ئومێدی زۆرێک لەسەندیکاوڕێکخراو هاوڵاتیانی کوردستانە کە چاومان لێبکەن و داکۆکی لەمافەکانیان بکن، جێگای شانازیی هەموو پارێزەرانە کەیەکەم سەندیکابوو لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان پاش دابەشبوونی دوو ئیدارەی سەوزو زەرد ،یەکیگرتەوە". 

ئەو پارێزەرە 
داواش لەسەرۆک و ئەندامانی ئەنجوومەن  دەکات، کە ئەو متمانەیە لەدەست نەدەن و ئێمەش نەبین بەیەکێک لەو دامەزراوانەی هەرێمی کوردستان کە لەوادەی خۆیدا هەڵبژاردن و کۆنگرە نابەستن و پێشێلکاری یاساو مافی ئەندامەکانی بکات.



PM:10:16:12/09/2018