کۆمسیۆن بڕیارێکی لەدژی ساختەکاری دەرکرد


كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان ئاشکرای دەکات بە ناسنامەی باری شارستانی ناتوانرێت دەنگبدرێت.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "رۆژی 30 مانگ پێویستە دەنگدەر یەكێك لەو سێ بەڵگەنامەیەی پێبێت بۆ دەنگدان كە ئەوانیش ( كارتی نیشتمانی، رەگەزنامەی عێراق و پاسپۆرتی عێراقین، بەڵام بەمەرجێك ماوەی پاسپۆرتەكە بەسەرنەچووبێت.)

كۆمسیۆن ئەوەشیخستەڕوو كە ناسنامەی باری شارستانی (نفوس) دەنگی پێنادرێت.



PM:08:45:14/09/2018